یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەسەرکەوتویی کۆتایی هات
له یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراویدا دوای پێكهێنان و دامه‌زراندنی، شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له سنووری میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 به سه‌ركه‌وتوویی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیار وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: “دوای زنجیرەیەك کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەپێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، بەرواری 7ی 2ی 2022، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و باکوور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ بەڕێوەچوو”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، “لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی 5 و 6 و لیواکانی پیادەی (2، 10، 14، 18)، بەتالیۆنی کۆماندۆ لەگەڵ هەردوو یەکەی تایبەتی میحوەرەکانی 5 و 6، لە هێزەکانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك (بارەگای پێشکەوتوو) بەشدارییان تێدا کرد”.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە، بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکوور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، “لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاریکراو بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت و هەردوولا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەكگەیشتندا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند”