له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌مریكا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كاراتر ده‌كرێت
وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌هه‌ولێر، تاوتوێی دوایین گۆرانگاری و پێشكه‌وتنه‌كانی نێوانیان و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و پرسی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و هونه‌ری و ئیدارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠٢٢، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی كرد، له جه‌بار سه‌جیل عه‌لوان ئه‌لحه‌یده‌ری، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و قیس محمد عامری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان و ته‌ڵال جارۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چه‌كداركردن له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و چاره‌كردنی كێشه ئیداری و هونه‌رییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كرا.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌ختی كرده‌وه، له‌ئێستادا خوازیاری زیاتری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌و پێیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌ئه‌ستۆ دایە، بۆ پارێزگاری كردن و پاراستنی له چنگی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و خوازیارین له‌مڕۆوه پێكه‌وه ئه‌رك ببینین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كێشه ههنوكییهكانی به‌رده‌م پرسی پێكهێنانی لیوای هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و كاراكردنی زیاتر بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش گفتوگۆی چڕ‌و پڕی له‌باره‌وه كرا.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیاركرا، له‌سه‌ر دانانی نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كارئاسانی و رایكردنی نوسراوه ئیدارییه‌كان، هاوكات بڕیاریش درا له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مریكا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كاراتر بكرێن.