ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 2ی 2022، مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو كە ئەو 200 ملیار دینارەی مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەردەوام دەبێت. بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا پاش گەیشتنی پارەكە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و مووچەخۆران خێراتر بكرێت.

ھەواڵی زیاتر