هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆك ئەركانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌وره‌ ڕاوێژكاری هاوپه‌یمانان بارودۆخی ئەمنی هەرێم و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

سەرۆكی ئەركان پێشوازی لە گەورە راوێژكاری هاوپەیمانان دەكات.
ئەمڕۆ ٦ی شوباتی ٢٠٢٢، فەریق جەمال محەمەد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە،  پێشوازی  لە كۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەورە راوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا، جگە لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی  هەرێم و عێراق و ناوچەكە، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارتی پێشمەرگە و وەزارتی بەرگری عێراق كرا، جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانان.
 هەرلە دیدارەکەدا، تیشك خرایە سەر هەنگاوەكانی  پڕۆسەی چاكسازی لەوەزارتی پێشمەرگە، كە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان  بەرێوەدەچێت، لەو بارەیەوە، هەردوولا، کۆک بوون، لەبەردەوامی دانی ئەو پڕۆسەیە، لە پێناو پێشخستن و یەکخستن و بەرزكردنەوەی تواناكانی  پێشمەرگە، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان.