بەرێز/ سەڵاحەددین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان…
بەبۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتن دابن لەپێناو بەدیهێنانی گشت ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.
ئەو یادەتان لە کاتێکدا پیرۆزدەکەین، کە ھەرێمی کوردستان و عێراق بە هەلومەرجێکی زۆر ھەستیار و چارەنووسساز گوزەر دەکەن بۆیە پێویستە سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکەیان رابپەڕێنن لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان و، یەکڕیز و یەکدەنگ کاری زیاتر بکەین بە مەبەستی پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و کاری پێکەوەیی و قوڵکرنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و ھاوپەیمانیەتی، دڵنیاشین لەوەی سەرکەوتن ھەر بۆ ئیرادەی پۆڵایینی گەلەکەمانە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن و ھەر لە پێشکەوتن دابن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی شوباتی ٢٠٢٢