هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان: به‌ڵێن بێت سه‌ردانی گونده‌ دووره‌كانیش بكه‌م

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ سه‌ردانێكی بۆ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ ئاشكرای ده‌كات،  دڵنیابووم پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووستییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ رایگه‌یاند، “رێكخستنه‌وه‌ی نرخی غاز، به‌نزین و نه‌وت زۆر گرنگه‌. ده‌شڵێت: ببورن كه‌مێك دره‌نگ هاتمه‌ لاتان، ده‌بوایه‌ زووتر بهاتبام، به‌ڵام له‌ داهاتوودا سێ مانگ جارێك سه‌ردانتان ده‌كه‌م.

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی غاز له‌ شه‌قڵاوه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌خلاق.

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان گوتیشی: “ده‌بێت به‌رامبه‌ر خودا، ویژدان و هاووڵاتیان به‌رپرس بین”.

ئه‌ترووشی روونیكرده‌وه‌، به‌ڵێن بێت سه‌ردانی گونده‌ دووره‌كانیش بكه‌م، كێشه‌ی غاز و سووته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م.