پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كات 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/2/6  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ  شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به‌ ڕابه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، پيرۆزبايى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست.

لاى خۆيه‌وه‌  شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز، به‌ ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى و پيشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.