پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە شەڕەکەی ئەمشەوی بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەبارەت شەڕ و دەمەقاڵەی نێوان کەسوکاری بریندارێک و پاسەوانی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی شاری هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

ڕێکەوتی ئەمڕۆ 5/2/2022 کاتژمێر 9ی شەو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی (گەزنە)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە شوفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) ڕەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ابوبکر شوان عزیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەست داوە، کە دواتر شوفێرەکە هەڵدێت، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی (ئیمێرجنسی)، بەڵام خانەوادەی گەنجەکە لەگەڵ هێزەکانی زێرەڤانی کە پاسەوانی نەخۆشخانەکەن، دەمەقاڵی دروست دەبێت، بۆیە خانەوادەی گەنجەکە دەیانەوێت حەرەمی نەخۆشخانەکە ببەزێنن و بەلێشاو بێنە ژوورەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی زێرەڤانی ڕێگری دەکەن وزێرەڤانیەک بریندار دەبێت.
سەبارەت بە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، لە کاتی ئێستادا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە

ھەواڵی زیاتر