سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەكات 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/2/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە هومام حه‌موودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق، جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە، ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

ھەواڵی زیاتر