شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

داوا له‌هاووڵاتییان ده‌كرێت ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن 

د. هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی كۆڕۆنا لەپارێزگای سلێمانی، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و جۆرەكانی ئەو هاوڵاتیانەی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردوە، پێویستە ژەمی سێهەمیش وەربگرن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌، داوا لەهاووڵاتیان دەكەن پابەندبن بە وەرگرتنی دۆزی سێیەم و تاوەكو دەتوانن رێكارەكانی خۆپارێزی توند بكەنەوە.