پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

تۆمەتبارێک دوای 17 ساڵ خۆحەشاردان و ڕاکردن بەتۆمەتی کوشتنی خێزانەکەی لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیر کرا. 

مقەدەم عەلی جەمال ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی (ئـ. م. ح.) لەدایکبووی 1968 لەساڵی 2005 لەشارۆچکەی تەقتەق خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، تۆمەتبار تاوەکوو ئێستا چەندجارێک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوەو خۆی حەشارداوە توانرا دەستگیر بکرێت. 

ڕاشیگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری ئەمڕۆهەینی لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانییان تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لەلایەن دادگەی شارۆچکەی تەقتەقەوە لەساڵی 2005وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دواتر ڕادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەقتەق دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر