وەزیری تەندروستی 15 خاڵی لەبارەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە خستەڕوو

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌ پێدانی زانیاریی هه‌واڵگری عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی تیرۆریست ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید كه‌ به‌ عه‌بدوڵا قه‌رداش ناسراوه‌، دوای پێدانی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا و كه‌ توانرا شوێنه‌كه‌ی دیاری بكرێ و دواتریش بكوژرێت.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ شاری ئیدلیبی سووریا ڕاگه‌یاند.

ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی دوای كوشتنی ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی له‌ كۆتاییه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 وه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می تیرۆریستانی داعش ده‌ستنیشانكرا.

ناوی ته‌واوی ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوڕه‌حمانه‌ و به‌ عه‌بدوڵا قه‌رداش ناوبانگی ده‌ركردبوو، به‌ نه‌ته‌وه‌ توركمانه‌ و خه‌ڵكی ته‌لعه‌فه‌ره‌ له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.