له‌ هه‌ولێر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كوژرا

شه‌وی رابردوو، له‌ گوندی قوچه‌ بڵباس، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ولێر – قوشته‌په‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵیان كوشت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: “شه‌وى ڕابردوو 3/2/2022، چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ گوندى قوچه‌ بلباس، ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ ناوى (ئه‌حمه‌د عه‌بدوللـه‌تیف) و به‌ گوللـه‌ كوشتیان.

ئه‌حمه‌د له‌تیف، قوتابی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌زرشی بووه‌، له‌ هه‌ولێر و له‌ پاڵ خوێندنه‌كه‌شیدا، كاری جوتیاری كردووه‌ و به‌یانیان زوو له‌ گومرگ كاری كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و ئاسایشی قوشته‌په‌ له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ ده‌ستیپێكردوه‌. 

ھەواڵی زیاتر