پارێزگاری دهۆک: بەشێک له‌ کرێی موەلیدەكان لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە ده‌درێت

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بڕیار درا کە نابێت نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە 17 هەزار و 500 زیاتر بێت، ئەگەر لەم بڕەش زیاتر بێت حکوومەت خۆی بە خاوەن موەلیدەکان دەدات.

د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی دووەم لە سنووری پارێزگاری دهۆک لەنێوان 8 هەزار و 500 بۆ 22 هەزار دینارە، بۆ ئەوەی بارگرانی زیاتر نەکەوێتە سەر هاووڵاتییان بڕیار درا بەشێکی پارەکە لەلایەن کارگێڕی پارێزگای دهۆک بدرێت.

ڕاشیگەیاند: نابێت نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە 17 هەزار و 500 زیاتر بێت، ئەگەر لەم بڕەش زیاتر بێت حکوومەت خۆی بە خاوەن موەلیدەکانی دەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد بۆری گاز بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کواشێ ڕادەکێشرێ و ڕەوشی کارەبا بە گشتی بەرەو باشتر دەچێت.

ھەواڵی زیاتر