پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کۆبووەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کۆبووەوە بە مەبەستی پێشخستنی پڕۆژەکان و گرینگیدان بە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر .

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە “بەئامانجی پێشخستنی پڕۆژەکان و گرنگیدان بە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمرۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر کە تیایدا سەرۆکی شارەوانی هەولێر و قامیمقام و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی هەردوولا ئامادە بوون تیشکخرایە سەر چەند بابەتێکی گرینگ.

دەستەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا پلانەکانی خستۆتەڕوو کە پێکهاتوون لەمانە:-

-دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە 2022

-گرینگی زیاتر بە ناوچە پیشەسازییەکان بدرێت و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین بکرێت.

-دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی قورس لە سنووری هەولێر و فراوانکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.

-گرینگیدانی بە ناوچە گەشتیارییەکان و بەتایبەت هەوڵەکان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری چیای سەفین.

-کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و بەربەستەکانی بەردەم سستبوونەوەی پرۆژەکان لاببرێن.

– ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نوێ لە سێکەرە پیویست و گرنگەکان.

-دانانی پلان بۆ ئاوەدانکردنەوەی بەشی نوێی شەقامی 150 مەتری ڕێگەی کۆیە – شەقلاوە.

ھەواڵی زیاتر