به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ بڕی 12 ملیار دینار دوو پڕۆژە له‌ سنووری مه‌خموورجێبه‌جێ ده‌كرێن

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی كوردستان، بە گوژمەى زیاتر لە 12 ملیار دینار هەردوو پڕۆژەى رێگاى قەرەچووغى بچووک و گەورە جێبه‌جێ ده‌كرێن.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە مەبەستى زیاتر خزمەتکردنى سنوورى قەزایی مەخموور و ناوچەکە بە گشتیى بە گوژمەى، پتر لە 12 ملیار دینار هەردوو پڕۆژەى چاککردن و قیرتاوکردنى رێگاى قەرەچووغى بچووک و قەرەچووغى گەورە جێبه‌جێ ده‌كرێن.

پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، بە مەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى هەردوو پڕۆژە، کۆبوونەوەکى تایبەت ئەنجامدرا.