رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پارتی كرێكارانی كوردستان((PKKـی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی له لیستی تیرۆری یه‌كێتییه‌كه‌دا هێشته‌وه.
جگه له پارتی كرێكارانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك گرووپی دیكه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه وه‌ك تیرۆریست ناویان خراوه‌ته لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌ریه‌ك له كۆنگره‌ی گه‌ل و رێكخراوی كۆنگره‌ی ئازادی و دیموكراسی كوردستان (كاده‌ك) خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌كه‌كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپادایه.
پارتی كرێكارانی كوردستان، له 1979 وه‌ك حزبێكی چه‌پی رادیكاڵی له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی ئه‌و پارته‌وه له توركیا دامه‌زراوه.
له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984)، په‌كه‌كه شه‌ڕی چه‌كداری له دژی سوپای توركیا راگه‌یاندووه.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، له نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س كوژراون.
رێبه‌ری پارته‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1999)، له لایه‌ن هه‌واڵگری توركیاوه له كینیا ده‌ستگیركرا و گه‌ڕێندرایه‌وه توركیا و سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ئێستا له دورگه‌ی ئیمراڵی له توركیا ماوه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌رده‌بات.