ده‌ست ده‌كرێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی په‌رستگای لالشی ئێزدییه‌كان.

له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند، به‌شێكی په‌رستگای لالش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و په‌رستگایه‌ ئه‌ركی هه‌موومانه‌.

وه‌زیری ئه‌وقاف روونیكرده‌وه‌، ئێزدییه‌كان شایه‌نی هه‌موو خزمه‌تێكن، چونكه‌ ئه‌وان رووبه‌ڕووی تیرۆری داعش بوونه‌ته‌وه‌، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌ رووی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. ده‌شڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رستگاكان درێغی ناكات.

وه‌زیری ئه‌وقاف جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، گوتاری ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان میانڕه‌وه‌، باوه‌شی هه‌رێم بۆ هه‌موو پێكهاته‌یه‌ك و لێقه‌وماوان كراوه‌یه‌.