كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ دەبێت، نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 4 و لە سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە 2 پلەی سیلیزی دەبێت، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتەکانی شەودا هەوری تەواو دەبێ.