ئەنجومەنی وەزیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/2/2022، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
– خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمى كوردستان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربوان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان.
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکرۆن) لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایی فیدراڵ و هەرێمى كوردستان.