شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی فڕۆكه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ جگه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چووغ، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ شه‌نگال و سحێلا و ملادرێژ و بارایان بۆردومان كردووه‌.

دژه‌ تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و کوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆکە جەنگییەکان 6 پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان کردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ هاوکات دوو پێگەی دیکەی تری ئه‌و چەکدارانەیان لە سنووری سحێلا و ملادرێژ لە ناو خاکی سووریا و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان کردووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە