شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بنكه‌كانی په‌كه‌كە له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خموور بۆردومان کران

کەمێک پێش ئێستا فڕۆكه‌ جەنگییەکانی توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور به‌ چڕی بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەکان لە نێو شارۆچکەی مەخموور ئاگری مووشەکەکان بینراون و فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌.