شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

لە دهۆک گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر دەکرێتەوە

بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتەوە. 

کارگەکە لە ناحیەی رۆڤیا لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار دەکرێتەوە و 40%ی کارەکانی تەواو بووە.

 بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی سێشەممە 1-2-2022 بڵاویکردووەتەوە، “کارگەکە ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕی نێوخۆیی دەگەڕێنێتەوە و رێگر دەبێت لە دەرچوونی سەرمایە بۆ دەرەوەی کوردستان”

لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، “کارگەکە 450 هەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی 25 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت و کێشەی بەرهەمی زیادەی پەتاتەش چارەسەر دەکات”.

 29-1-2022 مەلا یاسین، گوتەبێژی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند، لە ساڵی 2006ـەوە لە هەموو کەرتە جیاوازەکاندا بە گوژمەی 62 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە، زۆرترین پڕۆژە لە هەولێر بووە کە 451 پرۆژەن و کەمترینیش لە هەڵەبجە بووە کە تەنیا چوار پرۆژەن.