چەند بڕیارێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێک لەپێناو کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەردەکات و بازگەکان واڵا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/2/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی رێگای بازگەکانی ئاوەڵا کرد بۆ هێنانە ژوورەوەی نەوتی سپی، گازوایل، بتڵی غاز و غازی شل بۆ نێو پارێزگای هەولێر”.

ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەوەیه نرخی ئەو سووتەمەنیانە کەمبکرێتەوه، کە ماوەیەک نرخەکانیان بەرزبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر