لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتگوزاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (٤١٢,١٨٤,٠٠٠) ملیۆن دینار دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکانی (باپشتیان، جوندیان و نەهری) لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری ناحیەی خەلیفان و شارۆچکەی سرێشمەی سەر بە هەمان ناحیە.
گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.