هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەکتەبی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەران پیرۆز دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە برووسکەنامەیەکدا ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان پیرۆز دەکات.

بەڕێز/ باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.

بە بۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە کار و بەرنامەی داهاتووتاندا بەردەوام بن لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکان و ئامانجە هاوبەشەکانمان.

لەو دەرفەتەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و خزمەتی چەندین ساڵەی پارتەکەتان، جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی ھەماھەنگی و هاوپەیمانی و تەبایی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە نیشتیمانی و نەتەوەییەی بە هەوڵ و خەباتی هێزە نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزەکان هاتووەتە دی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی شوباتی ٢٠٢٢