هەژدە ساڵە نیشتمان خوێنێکی لەبەر دەڕوات

هەژدە ساڵە نیشتمان خوێنێکی لەبەر دەڕوات، کە تاریکپەرستانی شوێنکەوتووی جەهل و نەزانی ئەو برینەیان لەسەر جەرگی نیشتمان دانا.
ئەو زامە بەسوێیە، هەموو ڕۆژێ تەشەنا دەکاتەوە تا ئەو ڕۆژەی ئاڵای سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردستان لە ڕیزی ئاڵای گەلانی بەختەوەردا و لە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەشەکێتەوە. ئەو کاتەیە کە ڕۆحی زاماری نیشتمان و شەهیدانی ڕۆژی شوم و بێفەڕی یەکی شوبات ساڕێژ دەبێتەوە. ئەو ڕۆژەی پۆلێک سەرکردە و کادیری پێشەکەوتووی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی و هاووڵاتیی دڵ پڕ لەهیوا، بە ئەمر و دەستی تاریکپەرستان و ئاڵاهەڵگرانی جەهل، خەڵتانی خوێن کران.

شەهیدە سەربەرزەکانی گەل
ئێوە تاهەتایە لەناخماندا تیشک و تینی خۆرەتاوی هیوان. ئێوە سیمبولی جوامێری و پاکین. ئەمڕۆ و سبەینێی گەشی وڵات بەرهەمی خوێن و تێکۆشانی ئێوەیە و لەبیرتان ناکەین.

ھەواڵی زیاتر