بهڕێوهبهری گشتی بودجه له وهزارهتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ ساڵی رابردوو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە کردوە و بەپێی ماددەی 10 و 11 لەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێ حیساب لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشە داهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین، ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن کە بە 12.67 دیار کراوە”.
پەروین نووری، بەڕێوبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، تیشکی خستە سەر بودجەی هەرێمی کوردستان و گوتی؛ لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێم بودجەی نەبووە،ئێستا هەموو ئامادەکارییەک کراوە کە دەبێ بودجەمان هەبێت”.
گوتیشی؛ لەگەڵ بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراق بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیش بڕدرا، واتا هەموو ئەو تەمویلەی لە بەغداوە دەهات لە دوای ساڵی 2014ـەوە نەما”.
بەڕیوبەری گشتی بودجە، ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەو شاندانەی دەڕۆنە بەغدا پێویستە پێداگری بکەن لەسەر سنووردار کردنی (نەفەقاتی سیادی) لە ساڵی 2005 و 2006، نەفەقاتی سیادی شەش بڕگە بوو ئێستا 125 بڕگەیە، ئێمە لە هیچی سوودمەند نین، لە داهاتی عێراق جیا دەکرێتەوە ئینجا بەشی هەرێمی کوردستان دیار دەکرێت”.