وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای هەولێر: بە هەماهەنگی تیمەکانی ئاسایش و هێزەکانی زێرەڤانی هەڵمەتی داخستنی هەندێك لە یانە شەوانەکان دەستی پێکردووە بە هەماهەنگی تیمەکانی ئاسایش و هێزەکانی زێرەڤانی هەڵمەتی داخستنی هەندێك لە یانە شەوانەکان دەستی پێکردووە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند، هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەکان بە هەماهەنگی تیمەکانی ئاسایش و هێزەکانی زێرەڤانی دەستی پێکردووە و بەردەوامی هەیە.

گوتیشی؛ تاوانبارانی بردنی هەشت ئۆتۆمبێلەکەی هەولێر و تاوانباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی قەزای عەنکاوە دەستگیرکراون.
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای، دوێنێ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “لە ساڵی 2021دا 79 تاوانی کوشتن رویانداوە و تا ئێستا توانراوە 78 بکوژ و ئەنجامدەری ئەو تاوانانە دەستگیر بکرێن، کەڕێژەی دەستکەوتن 99% بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، بە هەماهەنگی تیمەکانی ئاسایش و هێزه‌كانی زێرەڤانی هەڵمەتی داخستنی یانەکانی شەوانەیان دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی بوونی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانە، هیچ زانیارییەک بڵاو ناکرێتەوە.
موقەدەم هۆگر عەزیز، ئەوەشی ئاشکرا کرد، بکوژی ئەوە هاووڵاتیەی عەنکاو کە درەنگانی شەوی ١٤ ی ئەم مانگە لە قەزای عەنکاو کوژرا، دوای چەند کاتژمێرێک لە لێکۆڵینەوە توانرا تاوانەکە ئاشکرا بکرێت و دەستگیربکرێت”.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بردنی هه‌شت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان به‌فێڵ، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، ڕایگەیاند؛”لە کۆی ئەو هەشت ئۆتۆمبێلە براوە، شەشیان دۆزراونەتەوە و تەنها دووانیان ماون، بەڵام بکەری تاوانەکە کە دوو کەسی خزمی یەکترین هەردووکیان دەستگیرکراون”.

ھەواڵی زیاتر