پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له‌ نووسراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاری و گه‌نجینه‌كان بكه‌ن.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ واژووی وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پێویسته‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی 31/ 12/ 2021 به‌ زووترین كات ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، تا 1/ 2/ 2022، هه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك دوابكه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری و ژمێریار به‌رپرسیار ده‌بن و پێشینه‌ی مانگانه‌یان دواده‌كه‌وێت.