به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و غازی عه‌نتاب دەست پێدەکەنەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، باس له‌ گۆڕانكارییه‌ك ده‌كات له‌ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو ئاماژه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوان هه‌ولێر – غازی عەنتاب ده‌كا ، جارێکی دیکە گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە و لە سەرەتاشدا ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.

ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، لە سەردەمی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا رەزامەندی دراوە و رێکارەکان تەواو بوونە و گەشتەکانیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دەست پێدەکەنەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونیشی کردووەته‌وە، بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر لە 24ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و وەک سەرەتاش ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.

ھەواڵی زیاتر