ئه‌مشه‌و به‌شێكی وێستگه‌ی ABBی كاره‌بای دوكان ته‌قییه‌وه‌و قائیمقامی قه‌زای دوكان-یش ده‌ڵێت، به‌و هۆیه‌وه ناوچه‌كانی (قه‌زای دوكان، پیره‌مه‌گرون، خه‌له‌كان، تاسڵوجه‌و هێڵی ئاوی سلێمانی-دوكان) بێ كاره‌با ده‌بن.
سیروان سه‌رحه‌د، قائیمقامی دوكان رایگه‌یاند، وێستگه‌ی ABB له‌دوكان به‌هۆی فشاری زۆره‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئاگریگرتوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه.
وتیشی، “به‌هۆی گه‌وره‌یی ئاگره‌كه‌وه ترسمان هه‌بو قوربانی هه‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م پاسه‌وان و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه سه‌لامه‌تن، ته‌نها زیانی ماددی زۆری هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بێ كاره‌با ده‌بن له‌وانه‌ش (قه‌زای دوكان، پیره‌مه‌گرون، خه‌له‌كان، تاسڵوجه‌و هێڵی ئاوی سلێمانی-دوكان).
سیروان سه‌رحه‌د باسی له‌وه‌شكرد، تیمه‌كان له‌ئێستادا گه‌یشتونه‌ته وێستگه‌كه‌و به‌دواداچون ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كاره‌با بۆئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێندرێته‌وه كه بێ كاره‌با بون.