وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (500) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (2) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (180) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (67) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.