پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لە گوندی ”هەشەزین”ی ناحیەی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەدایك بووە و ساڵی 1982 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری یاسادا لە زانكۆی بەغدا وەرگرتووە و دواتر بڕوانامەی ماستەری لە بواری یاسای نێودەوڵەتیدا بە زمانی ڕووسی لە زانكۆی كیێڤ لە ئۆكرانیا وەرگرتووە و ساڵی 1995 دكتۆرای لە ئۆكرانیا وەرگرتووە و ساڵی 2012 پلەی زانستیی پرۆفیسۆریی لە زانكۆی سلێمانی وەرگرتووە.
مارف عومه‌ر گوڵ، خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە. هه‌ندێك لە گۆرانیبێژانی کورد، شیعرەکانیان کردووە بە گۆرانی لەوانە، عەدنان کەریم، پەیمان عومەر.