ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر لافاو دروستبوو یان گرفتی هاتووچۆی رێگەوبانەکان هەبوون، ئەوا دەوام ناکرێت و دواتر خوێندکاران قەرەبوودەکرێنەوە.

دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر

 ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

 ١- لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە  ، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو. 

٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە،  داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت. 

ھەواڵی زیاتر