پاش ئەوەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمزوانە ئۆمیکرۆن دەگاتە هەرێمی کوردستان و پێشبینییهكانیش زۆر نزیكن لهوهی ئهم ڤایرۆسه لە ههرێم بڵاوببێتهوه، پێنج حاڵەتى ئۆمیکرۆن لەهەرێم تۆمارکران.
پاش ئەوەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “تا ئێستا هیچ حاڵهتێكی ئۆمیكرۆن له ههرێم پشتڕاست نهكراوهتهوه، بەڵام مهحاڵ نییه ئۆمیکرۆن بگاته نێو كۆمهڵگهی ئێمهش. پێشبینییهكان زۆر نزیكن لهوهی ئهم ڤایرۆسه لە ههرێمی كوردستان بڵاوببێتهوه، چونكه ئێمه ئهزموونی پێشووترمان ههیه لهسهر ئهم بابهتانه”، لەدهۆک پێنج حاڵەتى ئۆمیکرۆن تۆمارکران.
پاش چەند کاتژمێرێکی کەم بەسەر ئەو لێدوانەدا سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند “پێنج حاڵەتى ئۆمیکرۆن لەهەرێم تۆمارکراون، ئەو پێنج حاڵەتە سەرجەمیان لەدهۆکن و لەدەرەوەى وڵات گەڕاونەتەوە”.
راشیگەیاند “ئەو پێنج کەسە ئەندامى یەک خێزانن”
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە ٦ / ١، توشبونی پێنج كەس لە دهۆك بە ئۆمیكرۆن راگەیەندرا، وتەبێژی تەندروستی دهۆك وتی “دۆخی ئەو توشبوانە جێگیرە”.
هەمزە رەزیكی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند، ئەو پێنج توشبوەی ئۆمیكرۆن كە لە پارێزگاكە تۆماركراون، لە یەك خێزانن و لە ئەوروپا گەڕاونەتەوەو خەڵكی دهۆكن.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو خێزانە پێش هەفتەیەك لە ئەوروپا گەڕاونەتەوەو دوای ئەوەی نمونەیان لێوەرگیراوەو بۆ پكشنین نێردراوە بۆ هەولێرە پشتڕاستكراوەتەوە كە توشی ئۆمیكرۆن بون.
جەختیشی كردۆتەوە كە دۆخی ئەو پێنج توشبوە باش و جێگیرەو لە ئێستادا لە ماڵی خۆیاندان لە دهۆك و پێویستی بەوە نەكردوە داخڵی نەخۆشخانە بكرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەمدواییە جۆرێکی نوێی “ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو”ی دەستنیشانکردوەو بە “ئۆمیکرۆن” ناوزەندی کرد. ئەم ڤایرۆسە توانای گۆڕینی خۆی هەیە بەگوێرەی بارودۆخەکانو دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی هەندێک کەس.
لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری وهانی چین سەریهەڵداو زۆری نەخایاند سەرتاسەری جیهانی گرتەوەو وڵاتان کەرەنتینەو قەدەغەی هاتوچۆو گەشتی ئاسمانییان پیادەکرد، تا ئێستاش ٢٦١ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار و ٤١٥ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، پێنج ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٧١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.