پارێزگاری هه‌ولێر بۆ هاوڵاتیان: هاتوچۆتان سنوردار بکه‌ن

پارێزگاری هه‌ولێر، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كا، ئه‌وه‌ی كاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆ سنووردار بكا، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تیی خه‌ڵكدا.

دەقی راگەیەندراوی پاریزگاری هەولێر:.

تکایه له‌ پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتووچۆتان سنورداربکه‌ن.

به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌.

به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به‌ لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.

تکایه‌ هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به‌ شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.

هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

ھەواڵی زیاتر