کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەست دا
پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت کە ئەمشەو کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر شەقام و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەست داوە.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی بەرگریی شارستانیدا هاتووە “ئاگادارکراینەوە لەلایەن هاووڵاتیان کە کەسێک لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەی لەهۆش خۆی چووە و دەرگای ئۆتۆمۆبیلەکەش داخراوە دەست بەجێ تیمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو و هاووڵاتیەکە دەرهێنراو رەوانەی نەخۆش خانە کرا بەڵام گیانی لەدەست داوە”.
ئاماژە دراوە بە ئەوەی کە ئەو کەسە گیانی لەدەست داوە و کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرە بە ناوی “دڵشاد سلێمان”