كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی رایگهیاند: لەئەمڕۆوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن دەستیپێكردووەتەوە.
ئهمرۆ چوارشهممه 12 ی 1 ی 2022، سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی ڤیزای گەشتیاری ئاگادارییەكی بڵاوكردەوەو كه تێیدا رایگهیاندووه: ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكهینهوه، كە لێدانی ڤیزای گەشتیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەچاوكردنی رێنمایی و پرۆتۆكۆڵە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لەئەمڕۆوە 12ی 1ی 2022 دەستیپێكردووەتەوە.
راشیدهگهیهنن: پێدانی هەموو جۆرەكانی ڤیزا بەتەواوەی بێ بەرامبەرە و كۆمپانیا گەشتیارییەكان جگە لە تێچووی تۆماركردنی زانیارییەكانی تایبەت بەخوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیكترۆنی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی 5 هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەكی دیكەیان نییە.

