لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار کەس گەیشتوونەتە کەمپی بەردەرەشلە پارێزگای دهۆک

لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ناسەقامگیری ئەمنی و شەڕ و پێکدادان و هێرشەکانی داعشەوە، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کەمپەکان جێگیر دەکران.

ئەمجارەشیان بەهۆی نالەباری دۆخی ئابوری و نەبوونی ئارامی و خراپی ژیان و گوزەرانەوە، جارێکی دیکە پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریا پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە کەمپی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک.
بە گوتەی پەنابەران، دۆخی ئەمنی و ئابوری و گوزەرانی ژیان لە ڕۆژئاوا لەو پەڕی خراپیدایە و خەڵکی ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆیان دابین بکەن.
بە گوێرەی ئامارێکیش بێت، بەهۆی گەڕانەوەی پەنابەرانی ڕۆژئاوا بۆ زێدی خۆیان لە کەمپی بەردەڕەش نزیکەی ٣ هەزار ئاوارە مابوون، بەڵام لە ئێستادا ئامارەکە ڕوو لە زیاد بوونە.
کەمپی بەردەڕەش، یەکێکە لەو کەمپانەی هەر لەسەرەتای ناسەقامگیری دۆخی ڕۆژئاواوە تایبەت کرابوو بە پەنابەرانی ڕۆژئاوا و توانای لە خۆ گرتنی ١٥ هەزار پەنابەری هەیە.

ھەواڵی زیاتر