کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بەهۆی دروستبوونی تەم و تۆز و غوبار هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات.

ئەمشەو سێشەممە 11/1/2022، کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “بەهۆی بەرزی ڕادەی شێ تەمومژ لەهەندێک ناوچە و لەهەندێکى دیکەش تۆز غوبار دروستبووە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان”.

ئەوەش خراوەتە روو کە لە سلێمانى رادەى شێ 99% و مەوداى بینین 1/کم، چەمچەماڵ ڕادەى شێ 99% و مەودای بینین 6/کم، دهۆک ڕادەى شێ 77% و مەوداى بینین 4/کم و خانەقین ڕادەى شێ 92% و مەودای بینین 6/کم دەبێت.

هەروەها کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین، بازیان، دەربەندیخان و چەند شوێنکی دیکەش مەوادی بینین کەمبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر