ژماره‌یه‌ك قوتابی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە-تەق تەق بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەێنرانە نەخۆشخانە

هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە، رایگەیاند: ئەمڕۆ شەش خوێندکاری کچ له‌ بەشەکانی (پەیمانگای تەق تەق) لە بەشە ناخۆیی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گەیه‌نراونەته‌ نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران.

وتەبێژی تەندروستی کۆیە روونیكردۆته‌وه‌  “هۆکاری روداوەکە، شەو سۆپای کارەباییان پێکردوە و کارەبا بڕاوە، دواتر لایتی شەحنیان لەسەر سۆپاكه‌ داناوە و کاتێک بەیانی کارەبا هاتووه‌تەوە، لایت شەحەنەکەی تواندووه‌تەوە و دووکەڵی دروستکردووە و تەنگەنەفەسیان بۆ دروست بووە.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی هاوکار عەلی،وتەبێژی تەندروستی کۆیە،تەندروستی دوو لە قوتابیەکان ناجێگیرە.

ھەواڵی زیاتر