بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باران دەبێت، لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بڕی دابارین زیاتر دەبێت ، رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور نمە باران دەبارێت.




