پێشمه‌رگه‌ شكستی به‌ هه‌وڵێكی هێرشی داعش هێنا

ئەمشەو لە سنووری میحوەری ناوەران، تیرۆریستانی داعش هەوڵیان دا کە هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەڵام پێشمەرگە شکستی پێهێنان.

لە سەرچاوەیەک بڵاو کرایەوە: “گروپێکی 7 کەسیی تیرورستانی داعش ھەوڵییان داوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببەزێنن، بەڵام لە بەر ھۆشیاری و چاوكراوه‌ییان، ھێزەکانیان پێیان زانیون و تەقەیان لێ کردوون و رێگەیان پێ نەداوە سەنگەرەکانیان ببەزێنن”.

سەرچاوەکە راشیگه‌یاند: “گیانی پێشمەرگەکان سەلامەتن و ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و دوای تەقەکە چه‌كدارانی داعش پاشەکشەیان کردووە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەم ھێرشەی داعش لە نزیك گوندی (باریمان) بووه‌، کە دەکەوێتە میحوەری ناوران و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەم جارە داعش لەو سنوورە ھەوڵی ھێرشكردنه‌ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە بدات.

ھەواڵی زیاتر