بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمشەو لە سەنتەری شاری هەولێر و دهۆک ئاسمان نیمچە هەور بێت بەڵام لە ناوچە شاخەوییەکانی هەولێر بارانبارین دەبێت هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بارانبارین بە شێوەیەکی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بۆ پاشنیوەڕۆی سبەی کاریگەریی شەپۆڵەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و مێرگەسۆر و ناوچە شاخەوییەکانی.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا بری بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێر رابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
هەولێر 1.9 ملم
سلێمانی 0.7 ملم
دهۆک 9.2 ملم
کەرکوک 0.5 ملم
پیرمام 5.3 ملم
چمچماڵ 1 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
شەمامک 1.2 ملم
ئاکرێ 8.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 3.4 ملم
دوکان 3.6 ملم
حاجی ئۆمەران 8 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
هەڵشۆ 7.8 ملم
خەبات 3.2 ملم
میدان 0.2 ملم
سۆران 7.4 ملم
پێنجوین 3.2 ملم
ماوەت 4.2 ملم
قەڵادزێ 6 ملم
سمێلان 3.6 ملم
رەواندز 0.2 ملم
مێرگەسور 15.2 ملم
چۆمان 6.6 ملم