ئهمشهو كهمێك پێش ئێستا بوومهلهرزهیهك سنووری پارێزگای سلێمانی ههژاند و هاووڵاتییان ههستیان پێ كردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی سنووری پارێزگای سلێمانی دەخاتەڕوو.
ئەمشەو دووشەممە 10/1/2022، بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لەمبارەیەوەش فازڵ ئیبراھیم، بەرێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەمشەو کاتژمێر 9:23 خولەك چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە بەھێزترینیان 4.3 پلە بە پێوەری رێختەربوو”.
بەرێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئەوەشی خستە روو کە قوڵایی بوومەلەرزەكان 15 كیلۆمەتر بووە و چەقی بوومەلەرزەكەش لە ناحیەی تەكیە بووە.