وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی ژماره 3ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هه‌موار كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مواره‌كه، پێویسته كۆمپانیا و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا و پێشانگایانه‌ی كێشه‌ی باج یان خاوه‌ندارێتی یان كێشه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه، كۆدیان پێ ده‌درێت و پێویسته تا 31ی 12ی 2022 ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن.