دوای سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هۆشیار زێباری، رایدەگەیەنێت: دەبێ پابەندبین و مه‌غرور نه‌بین، شتی تریش ماوه.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند “دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكار بین ئاگامان له یه‌كتر بێت، پابه‌ندبین و مه‌غرور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین”.
سه‌باره‌ت به بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هۆشیار زێباری رایگه‌یاند “نا نا جارێ كاتی ئه‌مه نییه و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین”.