پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانبۆ هەڤاڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا)

ھەڤاڵی بەڕێز شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ

بە بۆنەی بەدەستھێنانی متمانە و هەڵبژاردنتان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ وەکو کاندیدی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و، هیوادارین لەو کار و ئەرکە گرنگ و تازەیەتان دا سەرکەوتووبن لە داکۆکیکردن و بەدیهێنانی مافەکانمان و، پابەند بە بەرنامە و رێبازی پیرۆزمان درێغی نەکەن لە خزمەتکردن و پاراستنی متمانەی جەماوەر و گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر شاد و سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر