پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ محەمەد حەلبووسی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی:-
برای بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، بەبۆنەی بەدەستھێنانی دەنگ و متمانەی زۆرینەی ئەندامان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین.
ئومێدەوارین بەھاوکاری و پاڵپشتی ھەموولایەک سەرکەوتووبن لەو ئەرکە نیشتمانی و گرینگەتاندا و رۆڵی چاوەڕوانلێکراوی خۆتان ببینن لە پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی مەدەنی و، چەسپاندنی بنەما سەرەکییەکانی دروستکردنەوەی عێراقی نوێ لەپێناو ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیھێنانی خواست و داواکانی گەل و پێکھاتەکان و پێشکەوتنی وڵات، کە ئەمەش ئامانجی ھاوبەشمانە و بۆ بەدیھێنانیان ھاوکار و ھەماھەنگ و پاڵپشت دەبین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، ھەر سەرکوتووبن.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 9ـی کانوونی دووەمی 2022